تاتا مارتینۆ دیارییه‌ك پێشكه‌ش به هانده‌رانى به‌رشلۆنه ده‌كات
رووداو - ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى
جیراردۆ مارتینۆ راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، ده‌رباره‌ى، یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له جامى سوپه‌رى ئیسپانیا، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى یاریگه‌ى كامپ نۆ جیاواز نابێ له یاریى چوون، كه تێیدا ئه‌نجامى یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات.
مارتینۆ گووتى" ئێمه پارێزگارى له شێوهیاریكردنى خۆمان ده‌كه‌ین و هیچ جۆره گۆڕانێك به‌سه‌ر شێوهیاریكردنماندا ناهێنین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یه‌كه‌مین نازناو به‌ده‌ستبهێنین له‌م وه‌رزه‌دا".
هه‌روه‌ها مارتینۆ ئاشكرایكرد" هه‌ول ده‌ده‌ین پێڕه‌وى له پلانى گلدانه‌وه‌ى تۆپ بكه‌ین و سود له هه‌ڵه‌كانى ئه‌تله‌تیكۆ وه‌ربگرین".
تا ده‌ڵێ" یاریكردن له یاریگه‌ى خۆمان سودێكى باشى ده‌بێت بۆ خۆنمایشكردنى یاریزانانمان له لاكێشهى سه‌وزى كامپ نودا و به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین، شێوه یاریكردنى خۆمان بسه‌پێنین به‌سه‌ر تیپى دژبه‌ر".
له یاریى پێشووى هه‌ردوو یانه، مێسى به‌هۆى گرژبوونى ماسولكه‌كانى، ناچار بوو له تایمى دووه‌م یاریگه به‌جێبهێڵیت، راهێنه‌ره‌كه‌ى به‌رشلۆنه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه "به پێى دوا راپۆرتى پزیشكى، لیۆنێل میسى ده‌توانێت ئاماده‌یى یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌ربارى یهكسانبوونمان له یاریى پێشوو، له مه‌درید، به‌ڵام پێویستیمان به‌گۆڕینى شێوه یاریكردنى خۆمان نییه و له‌سه‌ر هه‌مان شێوهیاریكردن به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌نجامى یه‌كسانبوون لهیاریى پێشوو، ئه‌نجامێكى باشه و پێویست ناكات گۆڕان به‌سه‌ر شێوهیاریكردنى تیپه‌كه‌ماندا بهێنین.
تاتا ده‌ڵیت" به‌رشلۆنه توانایى به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌م نازناوى هه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا. راهێنه‌ره ئهرجهنتینیهكهز ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیوادارم بتواین جامى سوپه‌ر به‌ده‌ستبهێنین, كه ده‌بێت یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتى ئه‌م وه‌رزه هه‌م بۆ خۆم و هه‌م بۆ یانه‌كه، كه ده‌بێت بهسهرهتایهكى دڵخۆشكه‌ر بۆهاندهرانى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
تاتا ده‌شڵیت" به‌ده‌ستهێنانى جامى سوپه‌ر به‌واتاى پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ یاریزانان، به‌ڵام له‌ده‌ستدانى یه‌كه‌م نازناو له‌م وه‌رزه‌دا كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له سه‌ر بڕوا به‌خۆبوونى یاریزانان.