ڤیدیۆ؛ ئۆکلاهۆما سەندەر لە مینیسۆتا تیمبەرۆڵڤسی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
لە خولی باسکەی ئەمریکا، یانەی ئۆکلاهۆما سیتی سەندەر میوانداری مینیسۆتا تیمبەرۆڵڤسی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 129-106 لێبردەوە.
 
سەندەرز بەباشی دەستی بە یارییەکە کرد و نیوەی یەکەمی بە ئەنجامی 66-60 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. 
 
ئاستە باشەکەی سەندەرز درێژەی کێشا و یانەکە توانی لە نیوەی دووەمدا 17 خاڵی دیکە بخاتە سەر جیاوازییەکە و یارییەکەی بە ئەنجامی 129-106 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.