بۆروسیا دۆرتمۆند داواى یاریزانێكى كورد ده‌كات


رووداوى وه‌رزشى –سلێمانى 


به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌كه‌ى له‌ 2 وه‌رزى رابردوو له‌ ریزى تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌ى ئارمینیا بیلیفێلدى ئه‌ڵمانى ، یاریزانێكى تازه‌پێگه‌یشتووى كورد ده‌بێته‌ جێى بایه‌خى به‌رپرسانى یانه‌ى بۆروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى و به‌ نیازن بیبه‌نه‌ ریزه‌كانى خۆیان .

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ ماڵباتى یاریزانه‌كه‌ى ئارمینیا بیلفێد كه‌ ناوى رێبه‌ر باپیره‌ به‌ ( رووداوى وه‌رزشى )ـى گوت ، " ئه‌و یاریزانه‌ ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ  یانه‌ى ئارمینیا بیلفیێلد پێشكه‌ش كردووه‌و به‌و هۆكاره‌شه‌وه‌ چه‌ندین جار چاودێرانى یانه‌ى بۆروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى داواى یاریكردنیان له‌و یاریزانه‌ كورده‌ كردووه‌و به‌ نیازن له‌ چه‌ند مانگى داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ له‌گه‌ڵ رێبین مۆر بكه‌ن" .

رێبه‌ر  باپیر، خانه‌واده‌كه‌ى له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ دانیشتووى قه‌زاى شنگالن ، ئه‌و یاریزانه‌ خاوه‌نى وڵاتینامه‌ى ئه‌ڵمانیایه‌و پێشبینى ده‌كرێت له‌ پاڵاوتنه‌كانى داهاتووى جامى یۆرۆى تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ یه‌كه‌م جاریش درێسى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا ببپۆشێت .





رێبین له‌ دایكبووى ساڵى 2/8/2005 و ماوه‌ى 2 وه‌رزه‌ له‌ ریزه‌كانى یانه‌ى ئارمینیا بیلفێلد له‌ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووان یاریده‌كات وله‌  به‌شى زۆرى یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یاریكردووه‌ به‌ڵام یانه‌كه‌ى له‌ ریزبه‌ندى خولى تازه‌پێگیشتووان ئاستى باش نیه‌و له‌ ریزبه‌ندى چوارده‌یه‌مى خوله‌كه‌ جێگیر بووه‌.