ڤیدیۆ؛ بەچەکی ئەڵۆنسۆ لێیدرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

بایرلیڤەرکوزن، خاوەنی نازناوی خولی ئەڵمانیا، لە هەوڵەکانیدا بۆ پاراستنی نازناوەکەی، دوو خاڵی نوێی لەدەستدا، کاتێک بەرامبەر ڤێردەربرێمەن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوو.
 
تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر، ئەمجارە بە چەکی دڵخوازی خۆی لێیدرا، کاتێک لە دواخولەکی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانبوونەوەیان لێکرا.
 
یانەی میوان لە خولەکی سێدا لە رێگەی ڤیکتۆر بۆنیفاسی هێرشبەری درەوشاوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا و ئەو ئەنجامە تاوەکو خولەکی حەفتا و چوار مایەوە کاتێک گۆڵی یەکسانبوونەکە لە رێگەی مارڤین دوکساکەوە تۆمارکرا.
 
لیڤەرکوزن دوای سێ خولەک لە رێگەی فیلیکس ئاگوی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە دواخولەکدا رۆمانۆ شمیت جارێکی دیکە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بۆیە هەردوو یانە خاڵەکانی یاریی گەرتی هەشتەمیان بەیەکسانی دابەش کرد.
 
یانەی لیڤەرکوزن لە پلەی سێیەمدایە و 15 خاڵی هەیە، لەکاتێکدا یانەی  ڤێردەربرێمەن لە پلەی نۆیەمدایە و دوانزە خاڵی هەیە.