ڤیدیۆ؛ کرێکارێکی کامپ نو هەرا دەنێتەوە و دەڵێت پێویستیان بە 8 ساڵە

رووداو دیجیتاڵ

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە زۆر بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووەوە، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە سەبارەت بەوەی کەی یاریگای کامپ نو، قەڵاکەی یانەی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت، کە ئێستا لە نۆژەن کردنەوەدایە.
 
یانەی بارسێلۆنا وێنەکانی پڕۆژەی یاریگای کامپ نوی بڵاوکردەوە لەژێر رۆشنایی ئەو کارانەی نۆژەنکردنەوە، کە ئێستا بۆ فراوانکردنی ستاندەکان و پەرەپێدانی گۆڕەپانی یاریگاکە ئەنجام دەدرێن.
 
دوای پەرەپێدانی، یاریگاکە زانکۆیەک لەخۆدەگرێت بەناوی یانەی بارسێلۆنا و یاریگایەکیش بە ناوی یۆهان کرۆیفەوە ناونراوە و لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2023 کارەکانی پەرەپێدان دەستیانپێکردووە.
 
دیزاینە نوێیەکەی یاریگای کامپ نو مۆدێرنیەت و بەشێک لە نەریتەکانی یاریگاکە تێکەڵ دەکات، ئەمە جگە لە پاراستنی ستایلی پەیژەکان کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا ئەنجامدراوە.
 
سەرەڕای ئەم وردەکارییانە، کە لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە بڵاوکراونەتەوە و قسە و باسەکان دەڵێن تەواوی یاریگاکە لە سەرەتای وەرزی 2025-2026 بە فراوانکردنی پەیژەکانی بۆ 104 هەزار کورسی تەواو دەبێت، ڤیدیۆیەک مشتومڕێکی زۆری لەسەر وادەی تەواوکردنی پەرەپێدانی یاریگەکە ناوەتەوە.
 
لەو ڤیدیۆیەدا بەشێک لە کرێکاران لەنێو پەیژەکانی کامپ نو دەردەکەون، گفتوگۆ و پێکەنین ئاڵوگۆڕ دەکەن سەبارەت بە رادەستکردنی تەواوی پڕۆژەکە بە کارگێڕیی بارسێلۆنا.
 
کرێکاران باس لە کۆتاییهاتنی پڕۆژەکە و رادەستکردنی یاریگەکە دەکەن، و یەکێک لەو کرێکارانە دەڵێت "بۆ تەواوکردنی ئەم یاریگەیە پێویستمان بە 8 ساڵە".
 
ئەم ڤیدیۆیە هەرای ناوەتەوە و هاندەرانی بارسێلۆنا لەوە دەترسێن قسەکانی راست بن، یان لانیکەم کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکە لەوە زیاتر بێت کە کارگێڕی بارسێلۆنا رایگەیاندووە.