"BBC هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ "

رووداو -سلێمانى 

زینه‌دین زیدانى فه‌ره‌نسى و راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى به‌ دوورى نازانێت له‌ هاوینى ئه‌مساڵ یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانى یانه‌كه‌ى ماڵئاوایى بكات .

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پاش شكسته‌ دۆستانه‌كه‌ى ریال به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سێتى ، زیدان ئاشكرایكرد، هه‌موو تشێك له‌ تۆپى پێ ئه‌گه‌رى روودانى هه‌یه‌و رۆیشتنى یه‌كێك له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆو به‌یڵ و بنزێما كه‌ به‌ BBC  ناسراون دوور نیه‌ له‌و ئه‌گه‌رانه‌و تاوه‌كو كۆتایى ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ش هه‌موو شتێك هه‌یه‌ كه‌ رووبدات .


رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه‌ هه‌میشه‌ دژایه‌تی ریال مه‌درید ده‌كات، له‌ رۆژانى رابردوو هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئێلپایسی ئیسپانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئیمباپێی فه‌ڕه‌نسی له‌ به‌رامبه‌ر هاتنی بۆ ریال مه‌درید، مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆ، گاریس به‌یڵ یان بنزێما له‌ تیپه‌كه‌ نه‌مێنن، ئینجا ئه‌و رازییه‌ بێته‌ یانه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، ئیمباپێ ده‌یه‌وێت بزانێت چه‌ند خوله‌ك له‌ پێكهاته‌ی زیداندا ده‌رفه‌تی یاریكردنی ده‌بێت، چونكه‌ ده‌زانێت به‌ بوونی هه‌رسێ یاریزانه‌كه‌، كه‌ به‌ بی بی سی ناسراون، ئه‌وا هه‌لی یاریكردنی ئه‌و كه‌م ده‌بێت