یاریزانێكی پێشووی بارسا: رۆناڵدینیۆ و دیكۆ له‌به‌ر مێسی فرۆشران
ئه‌لیكسانده‌ر هلێپ، یاریزانی بیلاڕووسی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، نهێنییه‌كی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "رۆناڵدینیۆ و دیكۆ به سه‌رخۆشی ده‌هاتنه مه‌شقه‌كان".
ئه‌و كۆنه یاریزانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت "بارسێلۆنا له ساڵی 2008 رۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و دیكۆی پورتوگالی له ترسی لیۆنێل مێسی فرۆشت".
هه‌روه‌ها هلێپ ئه‌و دوو یاریزانه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵیان ده‌دات كاروانی مێسی له‌ناوببه‌ن.
هلێپ به رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، گوت "رۆناڵدینیۆ و دیكۆ به سه‌رخۆشی ده‌هاتنه مه‌شقه‌كان، به‌رپرسانی بارسا ئه‌وانیان فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بپارێزن، ئه‌وان له‌وه ده‌ترسان ئه‌و دوو یاریزانه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان كاریگه‌ری خراپیان به‌سه‌ر كاروانی مێسییه‌وه هه‌بێت".
هلێپ ساڵی 2008 په‌یوه‌ندی به بارساوه كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ئێستا ئه‌و ته‌مه‌نی 38 ساڵه و یاری بۆ یانه‌ی پاتی بۆریسۆڤی رۆمانی ده‌كات.