ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014 ماڵئاواییکرد
رووداو - هەولێر
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پاڵەوانی مۆندیالی 2014 بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە جامی جیهانی 2018 کرد، دوای ئەوەی لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر کۆریا دۆڕا.
هەردوو هەڵبژاردە لەسەر یاریگەی کازان ئارێنا رووبەڕووی یەکبوونەوە و کۆریای باشوور یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکە لە گێمی یەکەمدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، لەگێمی دووەمدا لە دوایین خولەکەکانی کاتی زیادکراو کۆریای باشوور لە رێگەی کیم یۆنگ و سۆن هیونگ مین دوو گۆڵیان بۆ کۆریای باشوور تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات و ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی لە رکابەرییەکە دوورخستەوە.
بەم ئەنجامە سوێد بەیەکەمی کۆمەڵەکە بە شەش خاڵ و مەکسیک بەدووەمی کۆمەڵەکە بە شەش خاڵ گەیشتنە قۆناخی داهاتووی مۆندیال