هەولێر بەشداریی پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق دەکات
ساڵێک و هەشت مانگە تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەی هەولێر تینووی وەرگرتنی مووچەن، لە هەمانکاتدا چاویییان بڕیووەتە نازناوی پاڵەوانیەتی عێراق.
یارییەکانی پاڵەوانیەتیەکە رۆژی حەوتی مانگی ئایاری داهاتوو لە شاری بەغدا بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت بۆ دەست نیشان کردنی پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق لەسەر ئاستەکانی پێشکەوتوان، لاوان و تازەپێگەیشتوان، هەر بۆیە یانەی هەولێر بەچوار یاریزان لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان بەشداریی دەکات و هیوایان پێشکەش کردنی ئاستێکی سەرنج راکێشە.
هەر یەکێک لەم یاریزانانە هێندەی قورسایی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەو ئاسنەی بن دەستی خەمی فەرامۆش کردنیان و نەبوونی پاڵپشتی خەم لە دڵیان کەڵەکە بووە.
بەر لە بەتاڵبوونی خەزێنەکەی یانەی هەولێر بەردەوام تیپی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکە، لە پلەکانی پێشەوەی قارەمانیەتیەکانی کوردستان و عێراق بوون.