بێکهام و یانەکەی ئامادەن بۆ وەرزی یەکەممیان لە خولی ئەمریکا

رووداو - هەولێر

رێکخەرانی خولی تۆپی پێی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک رێوڕەسمێکیان رێکخست بەبۆنەی وەرزی 25ەمینی، کە رۆژی 29\2\2020 دەستپێدەکات.

خاوەنی یانەکان و کارگێڕی و چەندین یاریزان بەشدارییان لەو رێوڕەسمەدا کرد، کە زۆربەیان سوپاسی دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرایان کرد بۆ ئەو رۆڵەی بینیویەتی لە بەرەوپێشبردنی خولەکە.

خاوەنی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی، لاری بێرگ باسی بەهێزی خولی ئەمریکی کرد و گوتیشی "پێشبینی دەکەین خولی تۆپی پێی ئەمریکی لە 10 ساڵی داهاتوودا پێش گەورەترین یاری وەرزشدی ئەمریکا بکەوێت لە رووی زۆریی جەماوەرەوە، کە بەیسبۆلە.

بێکهامی خاوەنی یانەی ئینتەر میامی و هاوبەشەکەی جۆرجی ماسیش قسەیان کرد و باسی ئامادەکاری و هیواکانی یانەکەیان کرد، کە یەکەم یارییان رۆژی 1\3\2020 بەرامبەر لۆس ئەنجلس گالاکسی ئەنجام دەدەن.