رووداو - هەولێر
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتی جیهان بۆ پایسکیلسواری نێو هۆڵەکاندا، تیپی خانمانی ئەڵمانیا کە لە ئیما هاینز و بۆلین سۆفی گرابۆش مەدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی خێرایی بردەوە.
پاڵەوانێتییەکە لە بەرلین بەڕێوەچوو، کە تیپی خانمانی ئەڵمانیا لە یاری کۆتاییدا لە تیپی خانمانی ئوسترالیای بردەوە، کە هەڵگری نازناوەکە بوون.
لەسەر ئاستی پیاوانیش، تیپی هۆڵەندا کە لە جێفری هۆگلاند و هاری لافریسۆن و رۆی ڤان دین بێرگ پێکهاتبوو، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، کاتێک توانی لە یاری کۆتاییدا لە تیپت بەریتانیا بباتەوە.
لە پێشبڕکێی ئیسکراتیشدا خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی کیرستین وایلد مەدالیای زێڕی بردەوەو مەدالیای زیویش بەر جێنێفەر ڤالێنتی ئەمریکی کەوت و برۆنزییەکەش بۆ ماریا مارتینزی کچە پایسکیلسواری پورتۆگالی مایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ