ساندرۆ تۆنالی راگیرا

رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمی بڕیاردرا ساندرۆ تۆنالی یاریزانی ئیتاڵی یانەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریکردن سڕ بکرێت. 
 
دوای ئەم بڕیارە ئەگەری تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر یانەی ئەیسی میلان لەلایەن نیوکاسڵەوە زیاتر دەبێت. نیوکاسڵ پێیوایە کە لەلایەن میلانەوە فێڵی لێکراوە و یانە ئیتاڵیەکە ئاگەداری گرەوکردنەکانی تۆنالی بووە بەڵام هیچ شتێکیان لەو بارەیەوە بە نیوکاسڵ نەگوتووە. بە وتەی شارەزایانی یاساکانی تۆپی، ئەگەر نیوکاسڵ داواکە بباتەوە ئەوا ئەیسی میلان دەبێت بە بڕی دەیان ملیۆن یۆڕۆ قەرەبووی یانە ئینگلیزیەکە بکاتەوە.  
 
ساندرۆ تۆنالی لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێك بە بڕی 64 ملیۆن یۆڕۆ لە یانەی میلانەوە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە کرد. یەکەم وەرزی یاریزانەکەیە لە پرێمەرلیگ و بەشداری لە 11 یارییدا کردووە و تەنیا یەك گۆڵی تۆمار کردووە.