نیمچە فەرمی؛ سەرۆکی ئینتەر میلان ئیکاردی دەرکرد
رووداو - هەولێر
ستیڤن چانگی سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان، بە شێوەیەکی نیمچە فەرمی رۆیشتنی ماورۆ ئیکاردی لە یانەکەی راگەیاند.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی کۆریێری دێلا سێرا چانگ گوتی، ئیکاردی کەسێکی باشە و یاریزانێکی باشە، لە رابردوودا زۆر یارمەتی یانەکەمانی داوە و گۆڵی زۆری بۆ تۆمارکردین، سەرەڕای ئەوەی کەم و کوڕیمان هەیە لە هێڵی هێرشبردندا، بەڵام ئیکاردی جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە یانەکەمان.
پێشتریش کۆنتی راهێنەری ئینتەر میلان بە هەمان شێوەی چانگ گوتبووی ئیکاردیم ناوێت، هەروەها لە پێکهاتەی ئینتەر میلان بۆ جامی پاڵەوانان ماورۆ دوورخراوەتەوە.
ئێستاش هەریەکە لە یانەکانی، رۆما، ناپۆلی و مانچێستەر یونایتد بۆ هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەسەر هێڵن.