رووداو دیجیتاڵ
کالی رۆڤانپێرا، شۆفێری فینلەندیی تیمی تۆیۆتا پلەی یەکەمی لە قۆناخی 13ـی رالی سەفاری لە کینیا بەدەستهێنا و پێگەی خۆی لە لووتکەی ریزبەندیی گشتیی سەفاری کینیادا بەهێزتر کرد و جیاوازی نێوان خۆی و رکابەرەکەی و هاوڕێی تیمەکەی ئێلڤین ئیڤانزی شۆفێری بەریتانی بۆ 40.3 چرکە فراوانتر کرد.
تاکامۆتۆ کاتسۆتای شۆفێری ژاپۆنی لە دوای ئێلڤین ئیڤانز پلەی سێیەمی گرتووە و جیاوازییەکەی 1 خولەک و 15.6 چرکەیە و دوای ئەویش سێباستیان ئۆگێیەی شۆفێری فەرەنسی دێت کە 2 خولەک و 38.3 چرکە لە رۆڤانپێرای پێشەنگ دوورە.
ئۆت تاناک، شۆفێری ئۆتۆمبێلی هیۆندا شێل مۆبیس، لە پێشبڕکێکە کشایەوە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، کە نەیدەتوانی کۆنترۆلی بزوێنەرەکەی بکات و بە ناچاری لە پێشبڕکێیەکە چووە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ