سبەی یاریی کۆتایی کۆپا ئەمێریکا بەڕێوەدەچێت

رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی سبەی بە كاتی هەولێر، لە یاریی كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 100 ساڵەدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی لە نیوجێرسی بەیەكدەگەن.
ئەرجەنتین دوای 23 ساڵ دەستبەتاڵی دەیەوێت نازناوێك بۆ نەوەی ئێستای بباتەوە، لە بەرامبەردا چیلی هەوڵدەدات سەركەوتنەكەی پارساڵ بەسەر تانگۆ دووبارە بكاتەوە.