وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئێف ئەی کەپ راگەیێندرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرای ناسرا بە ئێف ئەی کەپی راگەیاند

بڕیارە لە قۆناخی پێش کۆتایی یارییەکانی جامی ئێف ئەی کەپ، یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە 17نیسانی ئەمساڵ لە یاریگەی وێمبڵی کاژێر 5:30 بەکاتی لەندەن بەڕێوەبچێت.

یاریی دووەمی پێش کۆتایش بە هەمانشیوە لە یاریگەی وێمبڵێ لەنێوان لێستەر سیتی و ساوسهامپتۆن لە 18ی نیسان لە کاژێر 6:30 بە کاتی لەندەن ئەنجام دەدرێت. 

هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی و چێڵسی توانییان لە قۆناخی چارەگی کۆتایی بە ئەنجامی ددوو گۆڵی بێوەڵام بەسەر یانەکانی ئێڤەرتۆن و شیفێڵد یوناید بۆ قۆناخی چارگۆشەی زێڕین سەربکەون. یانەی ساوسهامتۆن بە ئەنجامی 3-0 بەسەر بۆرنمۆس سەرکەوت، یانەی لێستەر سیتیش توانی بە ئەنجامی 3-1 بەسەر مانچێستەر یونایتد بۆ ئەم قۆناخە سەربکەوێت.