ئایا رامۆس تووشی پێکان بووە؟

رووداو دیجیتال 

لویس ئێنریکێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە میدیاکانی راگەیاند، هۆکاری گۆڕانکاری پێکردنی سێرخیۆ رامۆس لە یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر بە یۆنان پەیوەندی بە پێکانی یاریزانەکنەوە نەبووە.

ئێنریکێ گوتی: رامۆس لە دۆخێکی باشدایە، پێشتر قسەمان لەسەر ئەوە کردبوو کە لەو یارییەدا تەنیا یەک گێم یاری بکات، بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ یانەکەیدا بەشێوەی سەرەکی یاری نەکردووە، هیچ پێکانێکی نییە و زۆر باشە، بەڵام بۆ یارییەکانی داهاتوو هەوڵ دەدەین زۆر باشتر ئامادەی بکەین.

ئێنریکێ باسی یارییەکەشی کرد و رایگەیاند کە هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردبووە کە ئەم یارییە بە یەکسابوون کۆتایی بێت، بەڵام ئەمە بەهۆی ئەوەوە بوو کە نەمانتوانی هەلی زۆر باش بۆ تۆمارکردنی گۆڵ دروستبکەین، دۆزینەوەی بۆشایی و سەرکەوتوونەبوون بەرامبەر بە تۆڕ هۆکاری ئەوەبوو کە دوو خاڵ لەدەستبدەین.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەکەیدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی سوێد، کۆسۆڤۆ، جۆرجیا و یۆنان یاری دەکات.