بۆمبێك لە نزیك یاریگەی بۆروسیا دۆرتمۆند دۆزرایەوە


یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری یانەكەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی دۆزینەوەی بۆمبێك لە نزیك بارەگەی یانەكە.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بۆمبێك لە نزیك بارەگەی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند دۆزراوەتەوە و ئەمەش وایكردووە كۆنگرەی رۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەكە هەڵبوەشێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بۆمبەكە بۆ سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان دەگەڕێتەوە و بۆمبەكە پێویستی بە هەڵوەشاندنەوە هەیە، بۆیەش بەرپرسانی شاری دۆرتمۆند ناوچەی دەوروبەری یانەكەیان لە دانیشتوان چۆڵكردووە
.
بەرپرسانی ئەو شوێنە بەهیوای ئەوەن بتوانن بۆمبەكە هەڵبوەشێننەوە و یاریزانانی یانەكە بتوانن مەشقەكانیان بە ئاسوودەیی ئەنجام بدەن، كە رۆژی شەممە یارییەكی بەهێزیان بەرامبەر یانەی شاڵكێ هەیە لە خولی ئەڵمانیا.