یاریزانێكی بارسا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار نوێژ ده‌كات


رووداو – هه‌ولێر


ئارسه‌ر میلۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند له‌ پێناو دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار دا سێلڤای هاونیشتیمانی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، نوێژ ده‌كات.

میلۆ له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی گوتی: "له‌ پێناو دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسێلۆنا، نوێژ ده‌كه‌م، ئه‌و یاریزانێكی نایابه‌ و ئاستبه‌رزیی ئه‌و جێگه‌ی گفتوگۆ نییه‌".

 

ئارسه‌ر میلۆ


گوتیشی: "بوونی باشترین یاریزانانه‌كانی جیهان له‌ تیپه‌كه‌تدا، هێزی تایبه‌تی ئه‌و تیپه‌ زیاتر ده‌كات، به‌ تایبه‌تی كه‌ ئێستا ركابه‌رییه‌كی زۆر توند له‌ خوله‌ جۆراوجۆره‌كاندا هه‌یه‌".

میلۆ كه‌ هاوینی رابردوو له‌ گریمیۆی به‌رازیلییه‌وه‌ روویكرده‌ بارسێلۆنا، ئاشكرایده‌كات "له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی زۆرمدا نه‌یمار بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بارسا، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ ژیانی خۆیه‌تی و خۆی باشتر ده‌زانێت چی ده‌كات".

هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵ نه‌یمار هه‌یه‌، له‌ رووی هونه‌ریشه‌وه‌ ئه‌و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ره‌ و من پێی سه‌رسامم، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا، زۆر دڵخۆش ده‌بم".