ئەستێرەکانی تۆپی پێ بەشێوەی جیاواز کریسمس پیرۆزدەکەن


رووداو - هەولێر

بەبۆنەی جەژنی کریسمس و هاتنی ساڵی نوێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە وێنەی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ.



ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ بەبۆنەی جەژنی کریسمس و هاتنی ساڵی 2018 لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەریەکەیان بەشێوەی جیاواز پیرۆزبایی لە هاندەران و جیهان دەکەن، لەنێویاندا لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ خێزانەکانیان جەژنی کریسمسیان پیرۆزکرد.



نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش چەند وێنەیەکی خۆی و خێزانەکەی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی کریسمسی دەکات.


لە وێنەی ئەستێرەکانی تۆپی پێدا کە زۆرینەیان لەگەڵ خێزانەکانیان کریسمسیان پیرۆزکرد، خۆیان و منداڵەکانیان بە جل و بەرگی بابا نوئێلەوە دەرکەوتوون.