چابی ئەلۆنسۆ بێ رکابەرە


رووداو - هەولێر

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی سەرکەوتووترین گرێبەستەکانی گواستنەوەی هاوینی رابردووی لە خولی  بۆندسلیگای ئەڵمانیای بڵاوکردووەتەوە.

لە لیستی باشترین گرێبەستەکانی هاوینی رابردووی بۆندسلیگادا، چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پلەی یەکەمدایە.

کیڤین دی بروین یاریزانی یانەی فۆلفسبۆرگ و عبدولرەحمان بابای بەرگریکەری یانەی ئوگسبۆرگ دوو گرێبەستی دیکەی سەرکەوتووی بۆندسلیگان لە هاوینی رابردوودا.

لە راپۆرتەکەی بێلددا کەریم بلعەرەبی بەرەچەڵەک مەغریبی کە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرلیڤەرکۆزن دەکات، بەهۆی ئەو ئاستەی لەگەڵ یانەکەی پێشانداوە ناوی لە باشترین گرێبەستەکانی هاوینی رابردووی خولی ئەڵمانیادایە.