یاریزانێكی كوردی دیكه‌ى به‌شداره له مۆندیالی 2014
ئا:ئه‌یاس لێڕی
محه‌ممه‌د نوسره‌تی، یاریزانێكی به‌تواناو كاریگه‌ری كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه، به‌شدارى له پاڵاوتنه‌كانی 3 مۆندیال و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیادا كردووه‌و یارى بۆ چه‌ندین یانه‌ی به‌ناوبانگی ئاسیا كردووه. خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی ناوخۆیی و ئاسیاییه.
محه‌ممه‌د نوسره‌تی 12 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپیی ئێران ئه‌نجامداوه‌و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی ئێرانیش له 83 یاریدا 5 گۆڵی تۆماركردووه. ئه‌و حه‌فته‌مین یاریزانی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه له رووی ژماره‌ی یارییه‌كانه‌وه.
له پاڵاوتنه‌كانی هه‌رسێ مۆندیالی 2006 و 2010 و 2014 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه‌و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌رخستنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ مۆندیاله‌كانی 2006 و 2014 هه‌بووه‌و له مۆندیالی 2006یشدا، له قۆناخی گرووپه‌كاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و پورتوگال و ئه‌نگۆلا یاریكرد‌و به خاڵێك گه‌ڕانه‌وه ئێران. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له مۆندیالی به‌رازیل ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
محه‌ممه‌د نوسره‌تی، له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2007 و 2011 به‌شداریكردو ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2015 به‌شداره.
ئه‌و له یارییه‌كانی ئاسیای 2002 توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مه‌دالیای زێڕ ده‌سته‌به‌ر بكات، كاتێك له یاری كۆتاییدا به 2 ـ 1 له ژاپۆنییه‌كانیان برده‌وه. له پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیای 2004یشدا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا كاتێك له یاری كۆتاییدا به 4 ـ 1 له هه‌ڵبژارده‌ی سووریایان برده‌وه.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین یاری گرنگی دۆستانه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌كانی به‌رازیل، ئه‌ڵمانیا، بیلاڕووسیا، كۆستاریكا، بۆسنه‌وهێرسك، مه‌قه‌دۆنیا، ئایسله‌ندا و ئه‌رمینیا و چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ى جیهان یاریكردووه.
ئه‌و یاریزانه كورده، كه له شارى كه‌ره‌ج له دایكبووه، ساڵی 2000 تاوه‌كو 2001 یاریزانی یانه‌ی ئه‌بو موسلمی ئێرانی بووه‌و له خولی نایابی ئێرانی یاریكردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 15 یاریدا گۆڵێكی تۆماركردووه.
له ساڵی 2001 تاوه‌كو 2007 بووه‌ته یاریزانی پاسی ئێرانی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م 6 وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئێرانی‌دا له 116 یاریدا 8 گۆڵی تۆماركردووه. له وه‌رزی 2003 ـ 2004 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بوونه‌ته یه‌كه‌می خولی ئێران و به‌شداریان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیای 2004 ـ 2005دا كرد‌و گه‌یشتنه قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه. له وه‌رزه‌كانی 2002 ـ 2003 و 2005 ـ 2006 بوونه‌ته دووه‌می خولی نایابی ئێران.
نوسره‌تى، له وه‌رزی 2007 ـ 2008 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانى یانه‌ى پیرۆزی ئێرانییه‌وه كرد‌و توانی له 30 یاری خولی نایابدا گۆڵێك تۆماربكات و بوونه یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه.
له وه‌رزی 2008 ـ 2009 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سری ئیماراتییه‌وه كرد‌و له هه‌مان وه‌رز له 22 یاری خولی نایاب گۆڵێكی تۆماركرد. له وه‌رزی 2009 ـ 2010 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تراكتۆرسازی ئێرانییه‌وه كرد و له 21 یاری خولی نایاب 3 گۆڵی تۆماركرد‌و له كۆتایی ساڵدا گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی نه‌سری ئیماراتی.
له وه‌رزی 2010 ـ 2011 دووباره په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تراكتۆرسازی ئێرانییه‌وه كرد‌و له‌هه‌مان وه‌رز له 33 یاری خولی نایاب 5 گۆڵی تۆماركرد.
له وه‌رزی 2011 ـ 2012 دووباره بووه یاریزانى یانه‌ی پیرۆزی ئێرانی و له وه‌رزی 2012 ـ 2013 بۆ جاری سێیه‌م په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تراكتۆرسازییه‌وه كرد‌و له 27 یاری خولی نایاب گۆڵێكی تۆماركرد. ئێستاش كاپتنی یانه‌كه‌یه‌تى.
پرۆفایل
ناو: محه‌ممه‌د نوسره‌تی
شوێنی له‌دایكبوون: كه‌ره‌ج ـ ئێران
له‌دایكبوون: 11/1/1982
شوێنی یاریكردن: هێڵی به‌رگری
باڵا: 180 سانتیمه‌تر