ڤیدیۆ: گۆڵی یاریزانێکی دالکورد بۆ جوانترین گۆڵی وەرز بەربژێرە

 
رووداو دیجیتاڵ

گۆڵێکی جوانی یاریزانێکی یانەی دالکورد، بەربژێر کراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی وەرز لە خولی ئێتان نۆرای سوێددا.
 
ماڵپەری ئێکسپرێسن سپۆرتی سوێدی کە رووماڵی یارییەکانی خولی پلە سێی سوێد، ناسراو بە ئێتان نۆرا دەکات، گۆڵێکی راسا رەحمانی، یاریزانی یانەی دالکوردی بەربژێرکردووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی وەرزی 2021-2022ـی خولەکە.
 
راسا رەحمانی لە یاریی گەڕی 26ـی خولەکەدا کە لە رۆژی 24ـی مانگی رابردوو بەرامبەر یانەی ئاسیرسکا ئەنجامیاندا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد، لە یارییەکەدا دالکورد بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
 
دالکورد لەم وەرزەی خولی ئێتان نۆرادا، پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەی بەدەستهێنا و گەیشتووەتە قۆناخی پلەی ئۆف.
 
لە قۆناخی پلەی ئۆفدا دالکورد دوو یاریی لە رۆژەکانی 2ـی مانگی 12 و 5ـی هەمان مانگ بەرامبەر یانەی گایس ئەنجامدەدات، براوەی هەردوو یارییەکە لە وەرزی داهاتوودا لە خولی پلە یەکی سوێد ناسراو بە سوپێرتان یارییدەکات.
لینکی دەنگدان