لە سێریا ئەی ئینتەر میلان یاری هەیە
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ لە خولی ئیتاڵیا حەوت یاری لە گەڕی پێنجەمی خولەکەدا بەڕێوەدەچێت.
کاژێر 20:00 بە کاتی باشووری کوردستان، رۆما لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ پێشوازی لە ئاتالانتا دەکات.
شەش یارییەکەی دیکە سەرجەمیان کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچن، سامپدۆریا دەبێتە میوانی فیۆرێنتینا، هەروەها پارما بەرامبەر ساسۆلو یاریدەکات و جێنواش بەرامبەر بۆڵۆنیا، سپالیش میوانداری لیچی دەکات.
هەر لە هەمان کاتدا ناپۆلی لە سان پاولۆ لەگەڵ کالیاری یاریدەکات، لە بەهێزترین یاریشدا ئینتەر میلانیش لە جۆزێپی میازا بەرامبەر لازیۆ یاریدەکات.