کردنەوەی خولێک بۆ ناوبژیوانان و کارپێکەرانی ڤار

 

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتی تۆپی پێی عێراق، خولێکی بۆ ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. 
 
عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ پێشخستنی توانستی ناوبژیوانان و بەڕێوبەرانی ڤار، خولێکی نوێی کردەوە.
 
درجال، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە گرنگی ئەو خولە دەدات و دەڵێت" فیدراسیۆن هەوڵێکی زۆر بۆ ئەوە دەدات بە شێوەیەکی زانستی گرنگی بە هەموو لایەنەکانی سیستەمی ناوبژیوانی بدات، چونکە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی سەرکەوتنی خولەکانی عێراق. 
 
سەبارەت بە پێشکەوتنی ئاستی کارپێکەرانی ڤار، درجال گوتی: ئێمە زۆر بە پێویستی دەزانین کە زۆرترین خول بۆ کارپێکەرانی ڤار رێکبخەین، چونکە ئێستا تەکنەلۆجیای ڤار بووەتە بەشێکی سەرەکی ناوبژیوانی، ئەم جۆرە خولانەش هۆکارێکی سەرەکی دەبن بۆ کەمکردنەوەی هەڵەکان و زیاتر بڕیارەکان دروستتر دەبن. 
 
خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە 15 ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێدەکاتەوە و شاری دهۆک دەستپێکی خولەکە لەخۆدەگرێت.