بە ڤیدیۆ: کامیرۆن بە سەرکردایەتی سیدۆرف بردیەوە

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی کامیرۆن بە سەرکردایەتی کلارێنس سیدۆرف لە یەکەم یاری خۆیاندا لە جامی ئەفریقا سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی گینیا بیساو بەدەستهێنا.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و کامیرۆن یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 66دا یایا بانانا گۆڵی یەکەمی بۆ شێرەکان تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 69دا ستیفان باهیکان گۆڵی دووەم و بردنەوەی کامیرۆنییەکانی تۆمارکرد.