ڤیدیۆ؛ تێنسزانێک بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانەوە دوورخرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە پاڵەوانێتیی تێنسی لیۆن، یاریزانێکی سوێدی بەهۆی هەڵچوون و تووڕەبوونەوە لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.
یارییەکانی پاڵەوانێتیی تێنسی لیۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16، لەو قۆناخەشدا هەریەکە لە میکایل یەمیری سوێدی و ئارسەر فیلی فەرەنسی بەیەکگەیشتن، یارییەکە هێشتا یەک کۆمەڵەی بەڕێوچووبوو، بەڵام یاریزانە سوێدییەکە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا، بە راکێتەکە بەربووە کورسیی ناوبژیوانی ناوەڕاست و شكاندی.
ئەم رووداوە وایکرد کە سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە بڕیاری دوورخستنەوەی میکایل یەمیر دەربکات و لە پاڵەوانێتییەکە دووریخستەوە.
ناوبژیوانە پۆرتوگالی بوو، ناوی رۆجێریۆ سانتۆس بوو، دوای ئەوەی خاڵێکی لە دژی یەمیر هەژمارکرد و بەو هۆیەوە کۆمەڵەیەکی دۆڕاند، ئیدی یاریزانەکە تووڕە بوو، کارێکی دوور لە گیانی وەرزشی ئەنجامدا.
لە یاریی تێنسدا ئەم رەفتارانە بە دەرچوون لە یاسا و گیانی وەرزشی هەژمار دەکرێت و راستەوخۆ یاریزانەکە سزا دەدرێت، هەندێک جار سزاکان گەورەترن و لە رووی داراییشەوە بەپێبژاردن سزا دەدرێن.