لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشی رۆماریۆ له‌سه‌ر رۆناڵدۆ و مێسی
رووداو ـ هەولێر
رۆماریۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، دانی به‌وه‌دا نا كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، یه‌كێكه له 5 باشترین یاریزانانی مێژوو، به‌ڵام گوتیشی "مێسی له‌و باشتره".
رۆماریۆ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، گوتی "مێسیم خۆش ده‌وێ، چونكه ئه‌و یاریزانێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بهێنین كه كریستیانۆ رۆناڵدۆش یه‌كێكه له 5 باشترین یاریزانانی تۆپی پێ له مێژوودا".
رۆماریۆ، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "ئه‌گه‌ر سه‌رپشكم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان مێسی و رۆناڵدۆدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم، من ده‌ڵێم مێسی باشتره، چونكه له رووی هونه‌رییه‌وه بههرهمهندێكی زۆر گه‌وره‌یه، هه‌رچی كریستیانۆیه ئه‌و هه‌میشه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باشترین بێت".
رۆماریۆ، له‌م لێدوانه‌یدا باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی دیاری نه‌كرد، ئه‌گه‌رچی زۆرجار گوتوویه‌تی "من باشترینی مێژووم و پێلێ و مارادۆنا له دوای منه‌وه دێن".