ئهمشهو ریال مهدرید دهبێته میوانی سێلتاڤیگۆ
ئهمشهو له یارییهكی قورس و زهحمهتدا، ریال مهدرید دهبێته میوانی یانهی سێلتاڤیگۆ له یاریی گهڕانهوهی قۆناخی ههشتی جامی شای ئیسپانیا.
ریال له یاریی چووندا له یاریگهی خۆیدا به 1-2 گۆڵ دۆڕا، بۆیه ئهمشهو دهبێت به جیاوازی دوو گۆڵ بیباتهوه، ئهگهر بیهوێت بگاته قۆناخی پێشكۆتایی.
ئەمشەو دوو مەدریدەکەی ئیسپانیا لەبەردەم دوو تاقیکردنەوەی قورس و ئاساندان لە جامی شای ئیسپانیادا، یەکێکیان ئەرکی ئاسانە و ئەوەی دیکەشیان پێویستی بە بردنەوەیەکی ناچارییە بۆ ئەوەی بگەنە قۆناخی داهاتووی جامەکە.
سەرەتا ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر ئایبار دەجەنگێت، ئەنجامی یاری چوونی نێوانیان کە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مەدریدییەکان کۆتاییهاتبوو، ئەرکی کوڕانی سیمیۆنی قورس ناکات هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا یاری دەکەن.
ئەوەی گرنگە ئەم یارییەیە، سێڵتاڤیگۆ پێشوازی لە ریال مەدرید دەکات، یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی سێڵتا کۆتاییهات، ئەم یارییەش پشت ئەستوورە بە یاریگا و هاندەرانی.
ریال مەدریدیش بە کۆڵێ کێشەوە بۆ ئەم یارییە خۆی ئامادەکردووە، بە لەسەرەتاوە بە ئەنجامی یاریی چوون دەستپێبکەین، دواتر دەرەوەی یاریگای خۆی، جیا لەمانەش پێکانە زۆر و یەک لەدوای یەکەکانی یاریزانەکانی دڵی زیدانی تەنگ کردووە، دابەزینی ئاستی یانەکەش لەولاوە بوەستێ.
هەموو ئەم کێشانەی ریال مەدرید تەنیا بە بردنەوە و سەرکەوتنییان بۆ قۆناخی داهاتوو چارەسەر دەکرێت و ئاوێک بە دڵێ هاندەرانییدا دەکاتەوە.