مێسی یاریزانێكی سێلتاڤیگۆ تووشی كێشه ده‌كات
رووداو ـ هه‌ولێر
رۆبه‌رت مازان، یاریزانی سلۆڤاكی یانه‌ی سێلتاڤیگۆی ئیسپانی، تووشی كێشه‌بوو به‌هۆی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا.
دوای یاری بارسێلۆنا و سێلتاڤیگۆ له گه‌ڕی 17ی لالیگادا، كه به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بارسا كۆتاییهات، مازان درێسی خۆی له‌گه‌ڵ مێسی گۆڕییه‌وه‌و هه‌رزوو له ئینیستاگرامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و نووسیبووی "سوپاس پاشا". ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ری سێلتاڤیگۆی زۆر تووڕه‌كرد و هه‌ڵمه‌تێكی ره‌خنه و جنێویان له‌دژی یاریزانی یانه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، چونكه ئه‌مه‌یان به سووكایه‌تی زانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌دا مێسی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و گۆڵێك و ئه‌سیستێكی له دژی سێلتاڤیگۆ هه‌بوو.
مازان، دواتر پۆستێكی كرد و گوتی "داوای لێبوردن له هانده‌رانی سێلتاڤیگۆ ده‌كه‌م، من نه‌مویستووه هه‌ستی كه‌س بریندار بكه‌م، به‌ڵام هه‌ر له منداڵییه‌وه من سه‌رسامم به مێسی، خه‌ونی من ئه‌وه‌بوو له به‌رامبه‌ری یاری بكه‌م و درێسه‌كه‌ی لێوه‌ربگرم".