ڤیدیۆ؛ ئوسترالیا و بەریتانیا یەکەمی پێشبڕکێی گەورەی کەشتیوانیی ئیتاڵیا بوون
رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەکانی ئوسترالیا و بەریتانیا، لە کۆتایی یەکەم رۆژی پێشبڕکێی گەورەی کەشتیوانی، کە لە شاری تارانتۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، بەهاوبەشی پێشەنگی ریزبەندییان گرت.
هەردوو تیپەکە دوای رۆژێکی پڕ لە کێبرکێ 26 خاڵیان کۆکردەوە و بە هاوبەشی پلەی یەکەمیان بەدەستهیناوە.
هەڵبژاردەی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی کوینتین دیلاپیێر لە سەرەتایەکی خراپەوە گەڕایەوە و بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشبڕکێیەکەی لە پلەی سێیەم کۆتایی پێهێنا.
هیچ رۆژێکی ئەم پێشبڕکێیە لە چوارەم وەرزیدا وەک ئەم رۆژە بای بەهێزی بەخۆیەوە نەبینیوە، کە خێراییەکەی 45 کیلۆمەتر بوو لە کاژێرێکدا، بۆیە دۆخێکی ناجێگیری لە دەریادا دروست کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ئێریک هایل ناچار بوو بکشێتەوە دوای ئەوەی لە یەکەم پێشبڕکێی بەلەمەکەیان لەکارکەوت و رێگە بە بەردەوامبوونیان نەدرا.
هەڵبژاردەی نیوزیلەنداش لە تارانتۆ لە پێشبڕکێکە دوورخرایەوە، دوای ئەوەی بەلەمەکەی لە سانت ترۆپێز زیانێکی زۆری بەرکەوت.