ڤیدیۆ؛ خیرۆنا سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنای راگرت


رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنا دوو خاڵی لەنێو یاریگە و هاندەرانی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی خیرۆنا یەکسانبوو.

دوای چوار بردنەوەی لەسەریەک، خیرۆنا لەنێو کامپ نۆو سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنای راگرت و دوو خاڵی لە یانەکە وەرگرت، دوای ئەوەی لەگەڕی پێنجەمدا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.


 

لە خولەکی 19 لیۆنێل مێسی گۆڵێکی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 35 کلیمێنت لینگلێت لە بارسێلۆنا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، لە خولەکی 45 کریستیان ستوانی ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە، لە خولەکی 51 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمیشی بۆ خیرۆنا تۆمارکرد، دوای ئەم گۆڵە بارسێلۆنا زۆر هەوڵیدا گۆڵ تۆماربکات تاوەکو لە خولەکی 63 جیرارد پیکێ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و بارسا دوو خاڵی لەدەستدا، بەڵام بەجیاوازیی گۆڵ لەگەڵ ریال مەدرید بە سێزدە خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە.