کۆتدیڤوار بردییەوە

رووداو - هەولێر

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە یەکەم یاری خۆیدا سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقا بەدەستهێنا.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەمدا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و کۆتدیڤوار یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە و یەکەم سێ خاڵی لە جامەکەدا بەدەستهێنا.

تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 64دا لە رێگەی یاریزان جۆناسان کۆدجیاوە تۆمارکرا.