ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی تێنس ده‌دره‌وشێته‌وه‌


رووداو - هه‌ولێر

رادۆ ئالبۆتی یاریزانی مۆڵدۆڤی له‌ ئه‌نجامه‌ سه‌رنجڕاكێش و سوپرایزه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنسی دیلرای بیچ له‌ ئه‌مه‌ریكا.

رادۆ ئالبۆن له‌ یاریی پێشكۆتاییدا به‌رامبه‌ر ماكینزی ماكدۆناڵدۆی یاریزانی ئه‌مه‌ریكی یاریی كرد و توانی به‌ ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه‌ لێی بباته‌وه‌.

رادۆ هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا به‌ 3-6 دۆڕا، به‌ڵام دواتر دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی 6-0 ، 6-0 و به‌مه‌ش گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

له‌ یاریی كۆتاییشدا رادۆ ئالبۆت به‌رامبه‌ر دانیال ئیڤانزی یاریزانی بریتانی یاریی ده‌كات، كه‌ ئه‌ویش له‌ لای خۆیه‌وه‌ له‌ جۆن ئیسنه‌ری ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌ و بلیتی یاریی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.

رادۆ ئالبۆت له‌ قۆناخه‌كانی پێشووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یاریزانانی وه‌كو دۆمینیك تیمی نه‌مسایی و ستیڤ جۆنسنی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد و به‌هێز خۆی له‌ یاریگه‌كانی تێنسدا پێشانداوه‌ و زه‌نگی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ له‌ یاریگه‌كانی تێنسدا لێده‌دات.