ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتمۆند 2 خاڵی له‌ده‌ستدا
رووداو ـ هه‌ولێر
له درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می بۆندسلیگادا، ئینتراخت فرانكفۆرت به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند یه‌كسانبوو، بۆرووسیا مۆنسنگلادباخیش به 2 ـ 1 له فۆرتۆنا دۆسلدۆرفی برده‌وه.
بۆرووسیا دۆرتمۆند بووه میوانی ئینتراخت فرانكفۆرت و له خوله‌كی 11 له رێگه‌ی ئه‌كسیل ڤیتسێلهوه به گۆڵێك پێشكه‌وت. به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه به‌ر له كۆتاییهاتنی نیوه‌ی یه‌كه‌م به خوله‌كێك وه‌ڵامی هه‌بوو له رێگه‌ی ئه‌ندرێ سێلڤاوه، كه گۆڵی یه‌كسانبوونی به‌ده‌ستهێنا.
له نیوه‌ی دووه‌مدا بۆرووسیا دۆرتمۆند جارێكی دیكه پێشكه‌وته‌وه، كاتێك جادۆن سانچۆ تۆڕی ئینتراخت فرانكفۆرتی هه‌ژاند.
له كاتێكدا كه یارییه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆیشت و دۆرتمۆند نزیك بوو له به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی گرنگی یارییه‌كه، به‌رگریكاره‌كه‌ی تۆماس دیلینی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد و به هه‌ڵه گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ فرانكفۆرت له گۆڵی خۆیان كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ كۆتاییهات، دۆرتمۆند به 10 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ند مایه‌وه و فرانكفۆرتیش به 7 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مه.
له یاری دووه‌مدا بۆرووسیا مونشنگلادباخ به 2 ـ 1 له فۆرتۆنا دۆسلدۆرفی برده‌وه.
كاسیم ئادامز له خوله‌كی 6دا گۆڵێكی بۆ دۆسلدۆرف تۆماركرد و مونشنگلادباخ تاوه‌كو خوله‌كی 74 چاوه‌ڕوان بوو، كاتێك ماركۆس تۆرام گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ تۆماركرد.
ئه‌و به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا و له خوله‌كی 87دا گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد و 3 خاڵی گرنگی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و چوونه پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ند، له كاتێكدا دۆسۆلدۆرف له پله‌ی دوانزدهههمدایه.