ئه‌مڕۆ پۆلینی نوێی یاریزانانی تێنس بڵاوكرایه‌وه
رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پۆلینی نوێی یاریزانانی تێنس له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانماندا بڵاوكرایه‌وه، كه له پله‌كانی پێشه‌وه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
نۆڤاك جۆكۆڤیچی یاریزانی سێربی پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پیاوان كرد، له دوای ئه‌ویش رافائیل نادال و رۆجێر فێدرێر له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌من.
دانیال میدڤیدێڤی یاریزانی رووسی، كه له رۆژانی رابردوو نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی سان پێترسبۆرگی برده‌وه، پله‌ی چواره‌می گرتووه
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیشدا ئاشلی بارتیی ئوستڕالی پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌م كرد و كارۆلینا پیلیشكۆڤای چیكی پله‌ی دووه‌می گرتووه و ئیلینا سیڤتۆلینای ئۆكڕاینی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها نائۆمی ئۆساكای ژاپۆنی پله‌ی چواره‌می گرتووه، كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نازناوی تێنسی ژاپۆنی برده‌وه.