ناوی ئه‌ستێره‌كان له زمانی چینی چ مانایه‌كیان هه‌یه
"له چین به فیدرێر ده‌ڵێن مانگا و پۆل پۆگباش سینگ رووته"
ئا: ره‌مزی میره‌كانی
مه‌سعوود ئۆزێل (هاوژینی شه‌رمن)، پۆل پۆگبا (سینگ رووت) و خۆزێ مۆرینیۆ (باڵنده‌ی جادووییه)، به ناوی داهێنه‌رانه و سه‌یر، هانده‌رانی چینی نازناوی دیارترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهانی دیاری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها (كوریژگهی بیركهری وڵاته‌كه‌ی ـ كارلۆس تیڤێز)، (سه‌گی بچووك ـ كیلیان ئێمباپێ) و (باڵنده‌ی توندڕه‌و ـ پاولینیۆ) هه‌یه.
له زمانی چینی‌دا، به سیمبولی ده‌سته‌واژه‌یی له‌جیاتی ئه‌بجه‌دی گوازرشت له شته‌كان ده‌كرێت، به‌مه‌ش به‌كارهێنانی زمان، بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ندێ ناوی بیانی ئه‌سته‌م ده‌بێت. مانای وایه له‌و كاته‌ی پارێزگاریی له هه‌ندێ ناو ده‌كرێت، وه‌ك لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی، یان هاری كه‌ینی ئینگلیزی، له‌به‌ر ئاسانی ده‌ربڕینیان، كه‌چی چه‌ندین وه‌رزشوانی دیكه ئه‌و به‌خته یاوه‌ریان نه‌بووه، زۆرجاریش ئه‌و شته ئاماژه به جه‌ماوه‌ریه‌تی یاریزانه‌كه له چین ده‌كات.
كارلۆس تیڤێزی ئه‌رجه‌نتینی، كه به‌رده‌وام له هاتن و چوون دایه، له ماوه‌ی ساڵێك مانه‌وه‌ی له چین له‌گه‌ڵ شه‌نگهای شینهوا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه له هیچ شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رده‌وام نابێت، بۆیه نازناوی (كورژیگهی بیركهری وڵاته‌كه‌ی) لێنراوه. هه‌رچی مه‌سعود ئۆزێلی ئه‌ڵمانییه، كه به‌مدواییه وازهێنانی له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، به بیانووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (ره‌گه‌زپه‌رستی و رێزنه‌گرتنی) له چین به (هاوژینی شه‌رمن) ناسراوه، له‌به‌ر شهرمنییهكهی.
هه‌رچه‌نده له چین پیشه‌گه‌ر نه‌بووه، هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئینگلیزی، واین روونی، كه ئێستا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاری ده‌كات، نازناوی (قه‌ڵه‌وی بچووك)ی لێنراوه، ئه‌و زیاتر دڵ ناسكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ر بێت.