درۆگبا دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆتدیڤوار

رووداو-هەولێر

دیدێ درۆگبای کۆتدیڤواری خۆی بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی کاندید کردووە.

 لە هەواڵی رۆژنامەکانی کۆتدیڤواردا بڵاوکراوەتەوە، درۆگبا دوای وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ئێستا خۆی بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی ئامادە دەکات.

 هەر بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیای کۆتدیڤوار، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆتدیڤوار لە مانگی 12 ی ئەمساڵ دەبێت و درگۆبا لەگەڵ 5 کاندید رکابەرایەتی دەکات بۆ بوون بە سەرۆک.

سیدی دیالۆ، ماوەی دوو ساڵی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێ کۆتدیڤواری کردووە، بۆیە ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی هەموو کاندیدەکان بۆ سەرکی فیدراسیۆنەکە بڵاودەکرێتەوە.