ڤیدیۆ؛ بەنێوبانگترین درێسی مارادۆنا بۆ فرۆشتنە

رووداو دیجیتاڵ

 

ئەو درێسەی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، دیێگۆ مارادۆنا گۆڵە بەنێوبانگەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا لە مۆندیالی 1986 پێ تۆمارکرد، لە لەندەن خراوەتە زیادەیەکی ئاشکراوە.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی هەشتی مۆندیالی 1986ـی مەکسیک بە ئەنجامی 2-1 لە ئینگلتەرای بردەوە، کە لەو یارییەدا مارادۆنا دوو لە بەنێوبانگترین گۆڵەکانی مێژووی تۆپی پێی تۆمارکرد، کە یەکەمیان بە دەست تۆماریکرد و ئەوەی دوومیشیان دوای یاریکردن بە 5 یاریزانی ئینگلتەرا، بە پیتەر شیڵتۆنی گۆڵپارێزەوە تۆماریکرد.
 
گۆڵی دووەمی مارادۆنا بەپێی راپرسییەکی فیفا کە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ ئەنجامیدا، بە جوانترین گۆڵی سەدە دیاریکرا.
 
دوای کۆتاییهاتینی ئەو یارییە، ستیف هۆدجی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا درێسەکەی لەگەڵ مارادۆنا گۆڕییەوە و لەو کاتەوە درێسی دیێگۆی لای خۆی پاراستووە.
 
درێسەکە ئێستا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دانراوە و لە ئێستاوە چەندین دەستەوارە بۆ کڕینی درێسەکە پێشکێشکراون و دوو هەفتە ماوە بۆ ناو تۆمارکردن و چوونە نێو زیادکردنەکە، کە نرخی فرۆشتنی درێسەکە لە 4 ملیۆن پاوەندەوە دەستپێدەکات.