ئاتالانتا هاتە سێیەم
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئاتالانتا بەوەرگرتنی خاڵێک لە یانەی رۆما، پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیای لە یانەی یوڤێنتوس وەرگرتەوە.
لە گەڕی 32ـی خولی ئیتاڵیا ئاتالانتا بووە میوانی رۆما و یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 26دا رۆسلان مالینۆڤسکی گۆڵەکەی ئاتالانتای تۆمارکرد و ئەم گێمە تەنیا ئەم گۆڵەی تێدا تۆمارکرا.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 75دا بریان کاستانتێ ئەنجامەکەی بۆ گورگەکانی رۆما یەکسانکردەوە، پێش تۆمارکردنی ئەم گۆڵەش رۆبن جۆسینس لە یانەی ئاتالانتا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، لە دوا خولەکەکانی یارییەکەشدا رۆجەرز داسێلڤا لە یانەی رۆما بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
بە وەرگرتنی ئەم خاڵە ئاتالانتا ئاتالانتا خاڵەکانی کردە 65 خاڵ و هاتە پلەی سێیەمی سێریا ئەی، یانەی رۆماش لە پلەی حەوتەمە و 55 خاڵی هەیە.