ڤیدیۆ؛ دۆلفین پاڵەوانێتییەک هەڵدەوەشێنێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی مەترسی لەنێوچوونی جۆرێکی دۆلفین، رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەک لە نیوزیلەندا بەناچاری هەڵوەشێنرایەوە.
بڕیاربوو رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی رۆژی یەکەمی بەلەمی چارووگەدار لە نیوزیلەندا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەبووە هۆی مەترسی لەنێوچوونی جۆرێکی دۆلفین، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رکابەرییەکانی درا.
10 تیپ کە بڕیاربوو بەشداری لە رکابەرییەکانی پێشبڕکێیەکەدا بکەن چوونە شاری کریسچورچ و ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدا، بەڵا، دوای 90 خولەک چاوەڕوانی، دۆلفینەکان لەسەر رێگەی پێشبڕکێیەکە مانەوە، بەوەش بەرپرسان و رێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە بەناچاوی بڕیاریاندا یارییەکان نەکرێن.
بەندەری لیتیلتۆن لە نزیک کریسچورچ دەکەوێتە دوورگەی باشوور کە هاونیشتمانییەکانی بەڕەچەڵەک نیوزیلەندین و نزیکەی هەزار دۆلفینی هێکتۆر تێیدا دەژین.
هاندەران و بەشدارانی پێشبڕکێیەکە لە چاوەڕوانیدا مانەوە و رکابەرییەکە هەڵوەشێنرایەوە.