ئەحمەد یاسین: دەمانەوێت متمانە بۆ هاندەرانی عێراق بگەڕێنینەوە


رووداو - هەولێر

ئەحمەد یاسین، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت، پاڵەوانێتی دۆستایەتی هەلێکە بۆ ئەوەی متمانە بۆ هاندەران بگەڕێنینەوە.

ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق لەلێدوانێکدا گوتی، ئامانجمان ئەوەیە نازناوی پاڵەوانێتییەکە ببەینەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە متمانە بۆ هاندەران بگەڕێنینەوە، سەرەرای ئەوەشی کە پاڵەوانێتییەکە دۆستانەیە، بەڵام بردنەوەی نازناوەکە گرنگە.

یاسین زیاتر گوتی، ئێستا بیرمان لای خۆ ئامادەکردنە بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، لە ریزی هەڵبژاردەکەشدا یاریزانی باش لەسەر ئاستی نێوخۆ و پیشەگەر هەن.

ئەحمەد یاسین گوتیشی، لەگەڵ کاتانیچ رێککەوتووە کە تەنیا لە یاریی یەکەمدا یاریی بکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی هاکنەوە بکات، کە سبەی یارییەکی دۆستانەی هەیە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی سوێد.

رۆژی 26ـی ئەم مانگە عێراق لە دووەم یارییدا لە پاڵەوانێتی دۆستایەتیدا کە لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت، بەرامبەر ئوردن یارییدەکات، لە یاریی یەکەمیشدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سووریا بردەوە.