ساری سوپاسی دایكی رۆناڵدۆ ده‌كات
رووداو ـ هه‌ولێر
ماوریزیۆ ساری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، په‌سنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی دا و ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و هۆكاری باش ده‌ركه‌وتنی رۆناڵدۆ بێت له یارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ماوه‌یه‌كی باش‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و له هه‌موو یارییه‌كانی یانه‌كه‌یدا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، كه 8 یارییه به‌سه‌ریه‌كه‌وه گۆڵ بۆ یوڤێنتوس تۆمارده‌كات، دوایینیشیان یاری قۆناخی 8ی جامی ئیتالیا بوو، كه به‌رامبه‌ر رۆما ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و یه‌كێك له 3 گۆڵه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌و یارییه‌دا كه 3 ـ 1 له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤێنتوس كۆتاییهات.
ساری له دوای یارییه‌كه په‌سنی رۆناڵدۆی دا و گوتی "كریستیانۆ بۆ خۆی یاریزانێكی نایابه، له رووی هزری و جه‌سته‌ییه‌وه مرۆڤێكی ئاسایی نییه، هیچ لایه‌نێك نییه كه پێویست بێت من له رۆناڵدۆدا باشتری بكه‌م، ته‌نیا هه‌ندێجار له رووی به‌رگریكردنه‌وه له‌وانه‌یه پێویست بێت".
راهێنه‌ری یوڤێنتوس رازی نه‌بوو كه‌س سوپاسی ئه‌و بكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ده‌یكات و گوتی "نابێت له‌به‌ر رۆناڵدۆ كه‌س سوپاسی من بكات، پێویسته سوپاسی دایكی كریستیانۆ بكه‌ن كه ئه‌وی هێناوه‌ته ئه‌م دونیایه، ئه‌و پاڵه‌وانه".
ماوریزیۆ ساری، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه گوتی "ئێمه ده‌مانه‌وێ یارمه‌تی رۆناڵدۆ بده‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م باڵۆن دۆر، ئه‌وه هه‌موومان دڵخۆش ده‌كات".