ڤیدیۆ؛ تەڵاڵ بلووشی: هاندەرانی زاخۆ راهێنەر و یاریزانان ناچار دەکەن بێنە ئێرە

رووداو دیجیتاڵ

تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری قەتەری دوای ئەوەی گرێبەستی یانەی زاخۆ کرد، لەلایەن یانەکەی پردی دەلالەوە بە میدیاکان ناسێنرا، و ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەکە پێشوازیان لێکرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسەی بۆ میدیاکان کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە یانەی زاخۆ لە وەرزی نوێدا تیپێکی جیاواز دەبێت لە وەرزی رابردوو.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری قەتەریی یانەی زاخۆیە:
 
بێگومان راستە یەکەم راهێنەری قەتەریم لە خولی عێراقدا ئەزموونێک تاقی بکەمەوە، خولی عێراقی خولێکی پێشکەوتووە، کۆمەڵێک شتی هەیە وایانکردووە لە خولەکانی دیکەی باشتر بێت، بێگومان زاخۆ من پێشتر چاودێریم کردووە بەتایبەتیش ئەمساڵ، جەماوەڕێکی گەورە و چێژبەخشی هەیە، وا لە هەر راهێنەر و یاریزانێک دەکات بێتە ئەم یانەیە. بێگوامان پشتیوان بەخوا ئاستێکی بەرز پێسکێش دەکەین و وێنەی وەرزی رابردوو دەگۆڕین. ئامانجمان گەورەیە، هیواکانمان گەورەیە، هەوڵدەدەین دڵی جەماوەرەکەمان خۆش بکەین، هەروەها دڵی دەستەی کارگێڕیی خۆش دەکەین کە متمانەیان پێداین.
 
پشتیوان بەخوا وەرزێکی جیاواز پێشکێش دەکەین و سەرکەوتوو دەبین.
 
بەدڵنیاییەوە کارگێڕیی یانەکە پیشەگەرانەیە و دەزانێت چۆن پلان دابنێت، لەگەڵ دەستەی هونەری دانیشتووم بەر لەوەی یاریزانە پیشەگەرەکان دەستنیشان بکەن، بە وریاییەوە پیشەگەر و یاریزانانمان دیاری کردوون،  وەرزێکی جیاواز پێشکێش دەکەین.
 
هاندەرانی زاخۆ، بە پشتیوانی خوا ئەمساڵ پێکەوە سەرکەوتوو دەبین، سوپاس بۆ ئامادەبوون و پێشوازیتان، هیوادارم لە یارییەکاندا هەمیشە هاندەر ژمارە یەک بێت.