ڤیدیۆ؛ ئایاکس سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایاکس سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە سپارتا رۆتێردامی بردەوە.

هەر زوو ئایاکس بە هێرشکردن دەستیپێکرد، لە خولەکی 36 ستیڤێن بێرخڤاین بەلێدانێکی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا سپارتا زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام ئایاکس بە بەرگرییەکی باش وتوانای گۆڵپارێزەکەی رێگریی لە هێرشەکان کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
 
ئەمە سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی ئالفرێد شرودەری راهێنەری یانەکەیە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 9 خاڵە.
 
لە یارییەکەدا ئانتۆنی، هێرشبەریی بەرازیلی و یانەی ئایاکس بەشداریی لە یارییەکەدا نەکرد، بەهۆی ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی ویستی یانەکە لەبارەی رۆیشتنی یاریزانەکەوە بزانێت، کە یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای ئێریک تێن هاگ داوای دەکات.