بارسێلۆنا لە یەکەم یاریی دۆستانەیدا بەرامبەر یوڤێنتوس یارییدەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لەسەر مەشق و ئامادەکارییەکانی، بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانە لە ئەمریکا بەردەوامە و خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەدەکات.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانە ئیسپانییەکە درێژەی دایە مەشق و ئامادەکارییەکانی و لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز، دوایین مەشقی بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی دۆستانەی لە ئەمریکا ئەنجامدا، کە بەرەبەیانی سبەی کاژێر 05:30 لە شاری لۆس ئانجلێس بەرامبەر یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یارییدەکەن.
 
لەنێو پێکهاتەی بارسێلۆنادا سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن، ئیلکای گوندۆگان، ئینیگۆ مارتینێز و ئۆریۆل رۆمیۆی یاریزانانی نوێی تیپەکەش بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامداوە و سەرجەم یاریزانەکانیان بۆ یەکەم یاریی دۆستانە ئامادەن.
 
ئەم یارییە یەکەم یاریی دۆستانەی بارسێلۆنا دەبێت لە ئەمریکا، بەرەبەیانی رۆژی 27ـی مانگ بەرامبەر یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یارییدەکات، دوای ئەوە لە بەرەبەیانی 30ـی مانگ لە یاریی کلاسیکۆدا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە و پاشان لە 2ـی8 لە دوایین یاریی دۆستانەیدا لە ئەمریکا بەرامبەر یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی یارییدەکات.