ڤیدیۆ؛ زڤێرێڤ لە شاپۆڤالۆڤی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەلێکساندەر زڤێرێڤی تێنسزانی ئەڵمانی، لە یارییەکی بەهێزدا لە دێنیس شاپۆڤالۆڤی تێنسزانی کەنەدی بردەوە و گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی هالەی کراوە.
 
زڤێرێڤ کۆمەڵەی یەکەمی بە ئاسانی بردەوە  و شەش دوو کۆتاییپێهێنا.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا شاپۆڤالۆڤ ئاستێکی بەرزتری پێشکێشکرد و رکابەرییەکی باشی زڤێرێڤی کرد، بەڵام ئەو کۆمەڵەیەش هەر لە بەرژەوەندی تێسزانە ئەڵمانییەکە، بە ئەنجامی شەش چوار کۆتاییهات و زڤێرێڤ دوو بە هیچ براوە بوو.
 
زڤێرێڤ لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی نیکۆلاس یاریی تێنسزانی چیلی دەبێتەوە.