ئەفسانەکەی تێنس رێزی لێنرا
رووداو دیجیتاڵ
لە پاڵەوانێتی کراوەی هالەدا لە ئەڵمانیا، رێز لە رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سویسری گیرا، بەهۆی ئەوەی 10 نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێناوە.
لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی کراوەی هالەدا، لە ئاهەنگێکی تایبەتدا رێز لە رۆجێر فێدێرێری ئەفسانەی تێنسی سویسری گیرا.
لە یاریگای گەورەی پاڵەوانێتییەکەدا لە میانی رۆژی رۆجێر فێدرێردا رێزی لەو ئەفسانە جیهانییە گیرا.
فێدێرێر کە 10 جار نازناوی پاڵەوانێتیی هالەی کراوەی بردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئاهەنگی 30 ساڵەی چالاکییەکەدا رێزی لێگیرا.
فێدرێر لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا چووە نێو یاریگاکە، پێش ئەوەی دواتر لەگەڵ هەندێک هاندەر وێنەی یادگاری بگرێت و واژۆیان بۆ بکات.
فێدرێر لە ماوەی رابردوودا وازهێنانی خۆی لە یاریی تێنس راگەیاند و بەهۆی رێزلێنانەکەی پاڵەوانێتیی هالەوە، جارێکی دیکە وەک میوان گەڕایەوە نێو یاریگەکانی تێنس.