ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌مشه‌وى یۆرۆلیگ

رووداو -سلێمانى 

یارییه‌كانى هاتنى قۆناخى 32ـى یۆرۆلیگ ئه‌مشه‌و ده‌ستپێكردو سێ یانه‌ش سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخى 16 مسۆگه‌ر كرد .

مانچێسته‌ر یۆناتید كه‌ له‌ یارى هاتن 3-0 له‌ سانت ئێتیانى برده‌وه‌ ئه‌مشه‌ویش توانى جارێكى دیكه‌ سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات و گه‌یشتن به‌ قۆناخى شازده‌ مسۆگه‌ر بكات .

هه‌ر له‌و قۆناخه‌ یانه‌كانى كراسندۆرى رووسى له‌سه‌ر حسابى فێنرباهچى توركى و شاڵكێى ئه‌ڵمانى له‌سه‌ر حسابى پاوك ساڵۆنى یۆنانى گه‌یشتنه‌ قۆناخى داهاتوو .