ئەو ریمۆنتادایەی هەرگیز بارسێلۆنا لەبیری ناکات

22-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا ریمۆنتادایەکی مێژوویی و لەبیر نەکراوی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
 
لە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشدا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی یارییکرد و بە ریمۆنتادایەکی لەبیر نەکراو بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە قۆناخی شازدە.
 
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، بێنفیکا باشتر یارییکرد و ڤانگێلیس پاڤیلیدیس بە 30 خولەک هاتریکی بەرامبەر یانەکە تۆمارکرد و لیڤاندۆڤسکیش تەنیا گۆڵێکی پێکرا و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات و بێنفیکا پێشکەوت.
 
لە خولەکی 68 رۆناڵد ئاراوخۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ بێنفیکا بە هەڵە لە خۆیان کردەوە و هەمووان پێیانوابوو ئیدی یارییەکە تەواو.
 
دوای ئەو چوار گۆڵەی بێنفیکا ئەوەی کەس بۆی نەدەچوو روویدا، رافینیا لە خولەکی 64 ئەنجامەکەی کەمردەوە و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پاشان لیڤاندۆڤسکی بەلێدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
لە خولەکی 86 ئێریک گارسیا بارسێلۆنای کردە خاوەنی چوار گۆڵ و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
بەر لەوەی فیکەی کۆتایی یارییەکە لێبدرێت، رافینیا لە خولەکی 96 گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بارسێلۆنای تۆمارکرد، یانەکەی بەرەو بردنەوەیەکی مێژوویی و لەبیرنەکراو برد و بلاوگرانا یارییەکەی بە شێوەیەکی دراماتیکی بردەوە و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا، بارسا بووە خاوەنی 18 خاڵ و گەیشتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
 
ئەمە شەش یارییە لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا دەیباتەوە، یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2015ـەوە یانەکە ئەم ریکۆردە تۆمار دەکات.
 
بارسێلۆنا یەکەم یانەیە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا یارییەک دەباتەوە، لەکاتێکدا تاوەکو خولەکی 75 بە جیاوازی دوو گۆڵ لە دواوە بووە.
 
لە دوایین سێ بردنەوەیدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، بارسا لە هەموو یارییەکاندا 5 گۆڵی کردووە، بەرامبەر ریال مەدرید، ریال بێتیس و بێنفیکا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە